بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی کرد: درێژەی شەڕ لە دژی داعش لە عێڕاق و سووریا، درێژەی شەڕ لە دژی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای ئێران، تێکشکاندنی بنکەی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە هەرێمی کوردستان، بەرز کردنەوەی توانی بەرگری لە بواری مووشەکی، درۆن، زەوینی و بەرگری، بەرەنگار بوونەوەی دزیی دەریایی بەشداری لە یارمەتی گەیاندن بە خەڵک لە ڕووداوە سروشتییەکان وەکوو سێڵاو، بوومەلەرزە و … لە هەوڵەکانی سپای پاسدارانی ئێرانە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر چاوەڕوانییەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سپای پاسداران وتی: سپا دەتوانێت پێشکەوتنی 100 ئەوەندەیی هەبێت و ئەوە دوور لە چاوەڕوانی نییە. ناسینەوەی شوێنگە و ڕووداوەکانی داهاتوو لە لایەن ئەو ناوەندەوە گرینگە و ئەبێ بۆ وەرگرتنی هێزی مرۆیی پابەند و لێزان و هەروەها بواری زانست و تەکنۆلۆژیا هەوڵ بدرێت.
هاوکاری و یەکگرتوویی لەنێوان ئەرتەش و سپا بووەتە هۆی ئەوەی کە هێزی چەکدایی ئێران لە ڕیزی هێزە گەورە ناوچەییەکان و تەنانەت جیهانیش بێت.
هەروەها وتیشی: ئەو ناوەندە شۆڕشگێرە گەڵاڵە ئیستکبارییەکانی پووچەڵ کردووەتەوە.
Your Comment